شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: هیچ پاساوێك بۆ مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی نییه له خورماتوو
K24 - هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، رایگه‌یاند، له باره‌ی كێشه‌كانی خورماتوو، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، داوا له بارزانی ده‌كه‌ن خۆی ره‌وشه‌كه هێوربكاته‌وه.
له باره‌ی ئاراسته‌كردنی ئه‌و په‌یامه‌ی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، گوتی: "ئێمه وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌و لێژنه‌یه، په‌یامه‌كه‌مان به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئاشكرایكرد، ئاراسته‌كردنی په‌یامێكی له‌و جۆره، نیشانه‌ی بێهیوابوونی لێژنه‌كه‌یه له چاره‌سه‌ركردنی دۆخی خورماتوو و پێیانوایه ته‌نها به مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان 24 گوتی: "هیچ لایه‌ك باوه‌ڕی به مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی نه‌ماوه له خورماتوو، چونكه كورد قه‌بوڵی ئه‌وه ناكات حه‌شدی شه‌عبی له‌و شارۆچكه‌یه رۆڵه‌كانییان بكوژێت و به مانه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیایه‌ش رازی بن".
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هادی عامری، سه‌رۆكی میلیشیای به‌در له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركووك و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كه‌ركووك، گوتی: "ته‌نها به‌در نییه، سه‌رایا سه‌لام، خوراسانی و عه‌سائیب و خه‌ڵكی دیكه‌یشی تێدایه، بۆیه عامری ناتوانێت به‌ڵێنی ئاگربه‌ست و كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بدات".
هه‌روه‌ها گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق باسمكردووه، تا حه‌شدی شه‌عبی له‌و شارۆچكه‌یه بمێنێت، راگرتنی شه‌ڕ هیچ سوودێكی نابێت".