وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رێككه‌وتنێكی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكیی بواری كاره‌با واژوو ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند "رێككه‌وتنێكی چوارچێوه ستراتیژیی" درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جه‌نه‌رال ئه‌لیكتریك ئه‌مریكیی واژۆكردوه، رێككه‌وتنه‌كه‌ش چه‌ندین پڕۆژه بۆ پشتیوانكردن له تۆڕی كاره‌بای نیشتمانیی ده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گوتی: به هاتنی هاوین یه‌كێك له پڕۆژه‌كان زیاتر له 400 مێگاوات كاره‌با بۆ دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان به‌رهه‌مده‌هێنێت.
ئامانج له پڕۆژه‌كانی دیكه‌ش بریتییه له چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ژێرخانه‌ی كه هه‌یه، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی سووتانی غاز له كێڵگه نه‌وتییه‌كان بۆ پشتیوانیكردنی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕی رێككه‌وتنه‌كه یان چوارچێوه كاتییه‌كه‌ی پڕۆژه‌كانی دیارینه‌كرد، به‌ڵام گوتی: ئه‌و رێككه‌وتنه دوای دوو ساڵ له دانووستانكردن هاتوه.
REUTERS, م.ح