توێژینه‌وه‌یه‌ك: دانیشتنی زۆر مه‌ترسیی بۆسه‌ر ته‌ندروستیی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
دانیشتنی زۆر مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی هه‌یه و له‌وانه‌شه یه‌كێك له‌و مه‌ترسییانه "ره‌قبوونی" خوێنبه‌ره‌كانه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كالیسیۆم دروستده‌كات.
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیی كه خۆبه‌خشان له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ن به‌شداریان تێداكردوه، به‌وه گه‌یشتوه هه‌ر كاتژمێرێك دانیشتن په‌یوه‌ندیی به زیادبوونی رێژه‌ی 12% له پێكهێنانی كالیسیۆم هه‌یه له خوێنبه‌ره تاجییه‌كان، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له نیشانه زووه‌كانی نه‌خۆشی دڵی تاجی.
جولیا كۆزلیتینا له ناوه‌ندیی ساوسۆسترن پزیشكیی سه‌ر به زانكۆی تێكساس له داڵاس كه به‌شداری له ئاماده‌كردنی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كردوه، گوتی: "ئه‌وه یه‌كێكه له توێژینه‌وه یه‌كه‌مه‌كان كه یارمه‌تیی ئه‌وه ده‌دات چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیی نێوان ماوه‌كانی دانیشتن به مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ئاشكرا ده‌كات و ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی خه‌مڵاندنی ئه‌و نیشانه زووه‌ی ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كانی دڵه‌وه ده‌بێت".
توێژه‌ران داتاكانی زیاتر له 2 هه‌زار به‌شداربووی توێژینه‌وه‌كه‌یان شیكرده‌وه، كه پێوانه‌كردنی چالاكییه لاشه‌ییه‌كانیان هه‌بووه به به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی چاودێركردن و به‌دواداچوونی جووڵه و پشكنینی ئاسته‌كانی كالیسیۆم له خوێنبه‌ره تاجییه‌كان.
كۆزلیتینا گوتی: ده‌وروبه‌ری چاره‌گێكی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له توێژینه‌وه‌كه كردوه بڕێك له كالیسیۆمیان هه‌بوه كه ده‌كرێت له خوێنبه‌ره تاجییه‌كان تێبینی بكرێت.
له رێی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی جولیا كۆزلیتینا گوتی: "هه‌وڵبده هه‌ر كاتژمێرێك بۆ ماوه‌ی خوله‌كێك بۆ 5 خوله‌ك دابڕانێك وه‌ربگره، بوه‌سته، له بری به‌رزكه‌ره‌وه(مه‌سعه‌د) په‌یژه‌كان به‌كاربێنه، به خێرایی بڕۆ..هه‌موو ئه‌وانه تا ئاستێك و راده‌یه‌ك یارمه‌تیده‌ر ده‌بن".
له‌لایه‌كی دیكه كيبين كى له كۆلیژی ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاینی پزیشكیی له نیویۆرك كه به‌شدارنه‌بوه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا گوتی: "گرینگ‌ترین دۆزینه‌وه له‌و توێژینه‌وه ئه‌وه‌یه كه ماوه‌كانی دانیشتن...په‌یوه‌ندیی به پێكهاتنی كالیسیۆمه‌وه هه‌یه له خوێنبه‌ره‌كانی تاجی".
له نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا گوتی: "زیاد له‌گه‌ڵ مه‌شق و راهێنان له هۆڵه‌كانی یارییه وه‌رزشییه‌كان و رۆویشتن له كاتی پشووه‌كانی نانخوارند..وه‌رگرتنی دابڕانه‌كان له كاتی ماوه‌كانی دانیشتن ئه‌ویش بۆی هه‌یه سوود بگه‌یه‌نێت".
ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه هه‌ستانه‌وه له نووسینگه‌كه‌ت و جووڵه‌كردن له شوێن ناوه ناوه له‌وانه‌یه سووبه‌خش بێت".
زياتر گوتی: "ئه‌و كاره‌ش پێویستی به توێژینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه له داهاتوودا بۆ سه‌یركردن له ماوه و ژماره‌ی دابڕانه‌كان كه پێویسته له كاتی ماوه‌كانی دانیشتن رووبده‌ن".
كی به خزمه‌تگوزاری به‌شی ته‌ندروستی رۆیته‌رز گوت: مه‌شقكردن و دانیشتن له‌وانه‌یه دوو هۆكاری كاریگه‌ربووبن له نه‌خۆشییه‌كانی بۆڕییه‌كانی خوێن به‌ڵام هه‌ردووكیان به دوورێگای جیاواز جووڵه ده‌كه‌ن.
REUTERS, م.ح