نادال نازناوی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی بارسێلۆنای به‌ده‌ستهێنا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی بارسێلۆنا، نادال و نیشیكۆری ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه و تێنسزانه ئیسپانیاییه‌كه‌ش ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه و بووه خاوه‌نی 9 نازناوی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی بارسێلۆنا.
نادال كه خاوه‌نی خانه‌ی پێنجه‌می باشترین تێنسزانانی جیهان ڕووبه‌ڕووی كی نیشیكۆری ژاپۆنی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می جیهانی بووه‌وه و یارییه‌كه‌ش زیاتر له دوو كاتژمێری خایاند، كه تێیدا نادال به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رانبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی تێنسی بارسێلۆنا، وه‌رزی رابردوویش (كی نیشیكۆری) ژاپۆنی ئه‌م نازناوه‌ی بردووه‌وه.
نادال له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌مه دووه‌مین نازناوه، پێش بردنه‌وه‌ی نازناوی بارسێلۆنا، جامی مۆنتی كارلۆشی به‌رز كرده‌وه.