خورماتوو.. شه‌ڕ به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌نجامدانی سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارێزگاری كه‌ركووك و سه‌رۆكی میلیشیای به‌در و به‌رپرسانی حزبی شاره‌كه، تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ته‌نها داوای راگرتنی شه‌ڕییان كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 له خورماتوو، تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی پاشه‌كشه‌یان پێكراوه، به‌ڵام قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانییان له چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه‌دا ماون.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، خۆبه‌خشێكی زۆر كۆبوونه‌ته‌وه و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و میلیشیا چه‌كدارییه له خورماتوو بچێته ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند خه‌ڵكی خورماتوو باوه‌ڕییان به ئاگربه‌ست نییه، چونكه وه‌ك خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌ڵێن، پێشتر ئه‌و میلیشیایه پابه‌ندی رێككه‌وتن و به‌ڵێنه‌كانییان نه‌بوونه.