به‌ ڤيديۆ.. له‌ خورماتوو به‌م جۆره‌ پێشوازى له‌ هادى عامرى كرا

دواى شه‌ڕوپێكدادانى نێوان حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هيدبوونى ئه‌فسه‌رێكى پێشمه‌رگه‌، هادى عامرى گه‌يشته‌ خورماتوو.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bdfc334a-9484-4e05-b06b-847a0c401c7a/hadi%20ameri.ism/manifest

K24 – خورماتوو:

دواى شه‌ڕوپێكدادانى نێوان حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هيدبوونى ئه‌فسه‌رێكى پێشمه‌رگه‌، هادى عامرى گه‌يشته‌ خورماتوو.

په‌يامنێرى كوردستان 24 له‌ خورماتوو، به‌ شێوه‌ى راسته‌وخۆ رووماڵى سه‌ردانى عامرى و پێشوازيكردنى به‌رپرسانى خۆجێى كورديى له‌ ناوبراو رووماڵكرد.

به‌ گوێره‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى پێشوازيه‌كه‌، كه‌ ته‌نيا كه‌ناڵى كوردستان 24 وه‌ك سه‌رچاوه‌ى ميديايى رووماڵى كرد، به‌رپرسانى ناوچه‌كه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌ پێشوازى لێكرا.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤيديۆييه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پارێزگارى كه‌ركووك، نه‌جمه‌دين كه‌ريم ماچى عامرى ده‌كات و له‌ مه‌راسيمى پێشوازيه‌كه‌يدا ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ئاماده‌ن.

له‌ ئێستادا هه‌ردوولا له‌ كۆبوونه‌وه‌ن و هێشتا هيچ زانيارييه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌ستدا نييه‌.