عه‌بادیی فه‌رمانیكرد بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی خورماتوو رێوشوێنی سه‌ربازیی پێویست بگیرێته‌به‌ر
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی خورماتوو و كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه حه‌یده‌ر عه‌بادیی فه‌رمانده‌یی پڕۆسه هاوبه‌شه‌كانی ئاڕاسته‌كردوه هه‌موو رێوشوێنه سه‌ربازییه پێویسته‌كان بگرێته‌به‌ر.
حه‌یده‌ر عه‌بادیی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئاڕاسته‌كردوه رێوشوێنی پێویست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی خورماتوو بگرێته‌به‌ر.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حه‌یده‌ر عه‌بادیی، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه: بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانه‌كه و "جه‌ختكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان دژی دوژمنی تیرۆریستی هاوبه‌ش كه خۆی له داعش تیرۆریست ده‌بینێته‌وه، په‌یوه‌ندی به هه‌موو سه‌ركردایه‌تییه‌كان كراوه".
دوای ئەوەی شەوی رابردوو چەكدارانی حەشدی شەعبی ھێرشیان كردوەتە سەر بارەگای ھێزە كوردییەكان لە خورماتوو، بەیانی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە خورماتوو دەستیپێكرد.
پەیامنێری (كوردستان24) لە خورماتوو رایگەیاند: "شەوی رابردوو چەكدارانی حەشدی شەعبی ھێرشیان كردووەتە سەر بارەگای ھێزە كوردییەكان لە خورماتوو، بەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادان لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و چەكدارانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو دەستیپێكرد".