لە خورماتوو حەشدی شەعبیی لە چەند باڵەخانەیەك گەمارۆدراون

"پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە"
kurdistan24.net

K24 - خورماتوو:

لە شەڕی نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی خورماتوو ھێزەكانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان و حەشدی شەعبی لە چەند باڵەخانەیەكی خورماتوو گەمارۆدراون.

پەیامنێری (كوردستان24) لە خورماتوو رایگەیاند: "شەڕ لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و چەكدارانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو بەردەوامە و پێشمەرگە لە پێشڕەویدان لە كۆنتڕۆڵكردنی ئەو شوێنانەی چەكدارانی حەشدی شەعبی لێی نیشتەجێبوون و ئاڵای كوردستان لەسەر ئەو شوێنانە ھەڵدرا".

گوتیشی: "ھێزی پێشمەرگە چەكدارانی حەشدی شەعبی لە چەند باڵەخانەیەكی خورماتوو گەمارۆداون، پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە".

لە شەوی رابردووەوە شەڕ لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و چەكدارانی حەشدی شەعبی روویداوە و ژمارەیەك شەھید و برینداری لێكەوتوەتەوە.