به ڤيديۆ.. عامرى ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ى بوونه قوربانى هه‌وڵده‌ده‌ين ناويان به شه‌هيد تۆمار بكه‌ين
K24 – خورماتوو:
كۆبوونه‌وه‌ى سەرپەرشتیاری ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى و به‌رپرسانى خۆجێىی كورد له خورماتوو كۆتايیهات و به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌سه‌ر ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى خورماتوو كردووه.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانييدا هادى عامرى رايگه‌ياند، رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆمان پێ ناخۆش بووه.
گوتيشى: رێككه‌وتين له‌سه‌ر راگرتنى شه‌ڕ.
هه‌روه‌ها گوتى: ده‌بێت هه‌موومان هه‌وڵه‌كانمان يه‌كخه‌ين بۆ شه‌ڕى دژى داعش.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وانه‌ى بوونه‌ته قوربانى ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين ئه‌وانه ناويان وه‌ك شه‌هيد بناسرێت.
دواى شه‌ڕوپێكدادانى نێوان حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و شه‌هيدبوونى ئه‌فسه‌رێكى پێشمه‌رگه، هادى عامرى گه‌يشته خورماتوو.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له خورماتوو، به شێوه‌ى راسته‌وخۆ رووماڵى سه‌ردانى عامرى و پێشوازيكردنى به‌رپرسانى خۆجێى كورديى له ناوبراو رووماڵكرد.
به گوێره‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى پێشوازيه‌كه، كه ته‌نيا كه‌ناڵى كوردستان 24 وه‌ك سه‌رچاوه‌ى ميديايى رووماڵى كرد، به‌رپرسانى ناوچه‌كه و ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه پێشوازى لێكرا.
وه‌ك له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پارێزگارى كه‌ركووك، نه‌جمه‌دين كه‌ريم ماچى عامرى ده‌كات و له مه‌راسيمى پێشوازيه‌كه‌يدا ژماره‌يه‌كى زۆر له هێزى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ئاماده‌ن.