مانچێسته‌ر سیتی یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی له‌ده‌ستدا
راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه و جه‌خت له به‌شدارینه‌كردنی یه‌حیا تۆرێ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی كراوه‌ته‌وه.
مانوێل پێلێگرینی له لێدوانێكدا هه‌واڵێكی ناخۆشی به هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند كاتێك ده‌ڵێت: بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یه‌حیا تۆرێ به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت به‌شداریی یارییه‌كه بكات.
پێلێگرینی ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕاستكارێكی وه‌ك یه‌حیا تۆرێش دوور بكه‌ویته‌وه خۆ ئێمه هه‌ر به 11 یاریزان یاریی ده‌كه‌ین، هێشتا یاریزانێكمان ده‌رنه‌كراوه، پێشتریش له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له چامپیۆنز لیگ له هه‌دوو یارییه‌كه به 10 یاریزان یارییه‌كه‌مان ته‌واو كردووه، بۆیه پێویسته ئێمه له به‌رانبه‌ر ریال مه‌درید به دڵێكی گه‌وره و به‌هێز هزر و پێشكێكی سارده‌وه یاریی بكه‌ین.
بڕیاره سبه‌ی له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ له كات 21:45 خوله‌ك یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلاندی میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌درید بكات.