به ڤیدیۆ.. رۆما، یانه‌ی یوڤێنتۆسی كرده پاڵه‌وان
كه‌مێك پێش ئێستا یاریی نێوان رۆما و ناپۆلی كۆتایی هات و نزیكبوو له‌وه‌ی یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی بێت، به‌ڵام له خوله‌كی 89 ناوه‌ڕاستكاری به‌لجیكایی رۆما (ناینگۆڵان) گۆڵێكی كوشنده‌ی له ناپۆلی كرد و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی 3 خاڵی یارییه‌كه و موژده‌ی خۆشیشی به یوڤێنتۆس به‌خشی.
به‌م شكسته‌ی ناپۆلی، یانه‌ی یوڤێنتۆس سوودمه‌ند بوو، به جیاوازی 12 خاڵ له یانه‌ی ناپۆلی نزیكترین ڕكابه‌ری دووركه‌وته‌وه و به فه‌رمی بۆ (34)ـه‌مین جار بووه پاڵه‌وانی سێریا ئه‌ی بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016، ئه‌مه‌یش پێنجه‌مین وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك كه ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا.
یانه‌ی رۆماش خاڵه‌كانی بۆ 71 خاڵ به‌رز بووه و شوێنی خۆی له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی سێریا ئه‌ی پته‌وتر كرد.