وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم 825 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌ی كه‌مكردوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: تاكو ئێستا 825 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هۆبه و به‌ش سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌مكراوه‌ته‌وه.
دكتۆر خالس قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم به كوردستان24 گوت: ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبانه به جۆرێك كه‌مكراونه‌ته‌وه "كارنه‌كاته سه‌ر ئه‌دای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له‌و شوێنانه بۆ هاووڵاتیان".
دكتۆر خالس قادر گوتیشی: "به پێی پێشبینیمان مانگانه به ده‌یان ملیۆن دینار ده‌گه‌ڕێـته‌وه بۆ خه‌زێنه حكوومه‌ت له‌و ده‌رماڵانه‌ی كه پێشووتر دراون به‌و به‌ش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هۆبانه".
له باره‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زیاتر گوتی: "به به‌گه‌ڕخستنی سیستمی راوێژكاری ئێواران كه له‌دوای ده‌وامی به‌یانیان نه‌شته‌رگه‌ری و راوێژكارییه‌كان به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وامیان پێبدرێت، ئه‌وه یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه".
ئه‌وه‌شی گوت: "هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی ترمان بۆئه‌وه‌ی داهاتی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تاوه‌كو ئه‌وه‌ش به‌كاربێنینه‌وه دووباره بۆ كڕینی پێویستییه‌كانمان و هه‌روه‌ها وه‌كوو هاندانێكیش بدرێت به‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی كه له‌و بارودۆخه‌ی ئێستا به سوپاسه‌وه به‌رده‌وامن".
ئا: ديارى