له ئامه‌د كۆنفرانسێك بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ و هێنانه‌كایه‌ی ئاشتیی به‌ڕێوه‌چوو
K24 – ئامه‌د، سدیق ئاران:
له ئامه‌د نووسه‌ران له كورد و بیانی له‌سه‌ر مژاری شه‌ڕی باكووری كوردستان و وه‌ستانی ئه‌و شه‌ڕه و هێنانه‌كایه‌ی ئاشتیی و شێوازی تێكۆشان بۆ چاره‌سه‌ركردن و ده‌ستخستنی مافه‌كان، كۆنفرانسێكیان گرێدا.
پڕۆفیسۆر جه‌بار قادر نووسه‌ر و مێژوونووس بۆ كوردستان24 گوتی: "ئاشتی پڕۆسه‌یه‌كی پڕ دژواره، كات و ئارامیی ده‌خوازێت، ناتوانی له شه‌و و رۆژێكدا ئاشتی بێنیته‌كایه‌وه".
پڕۆفیسۆر جه‌بار قادر زیاتر گوتی: "گرینگ بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه، ئێمه هه‌موومان داخوازیی ئاشتیی بكه‌ین و باوه‌ڕمان به ئاشتیی هه‌بێت، كوو باوه‌ڕمان به ئاشتیی هه‌بێت كاربكه‌ین بۆ ئاشتیی".
عومه‌ر دڵسۆز یه‌كێك له نووسه‌رانیش بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: له رق و كینه و حیسابی كه‌سیی و به‌رژه‌وه‌ندیی له‌مانه كوشتن ده‌ستپێده‌كات.
عومه‌ر دڵسۆز روونیكرده‌وه: میلله‌تێك خۆی به‌سه‌ر میلله‌تێكی دیكه ده‌سه‌پێنێت، ده‌ست به‌سه‌ر مافه‌كانی ده‌گرێت، له‌وێ ده‌رێ دیسان شه‌ڕ و كوشتن و ماڵوێرانی ده‌ستپێده‌كات.
له ته‌ممووزی 2015 و دوای كۆتایی هاتنی ئاگربه‌ستی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و توركیا، شه‌ڕ و پێكدادان له باكووری كوردستان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س كوژراون و برینداربوون.