زێره‌ڤانی ده‌سته‌یه‌كی نوێی بۆ تیپی فووستاڵی كچانی یانه‌كه‌ی دیاری كرد
له پێناو ئاماده‌كاری زیاتر بۆ خولی عێراقی، كارگێری یانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌سته‌یه‌كی نوێی راهێنه‌رایه‌تی بۆ تیپی تۆپی پێی كچانی یانه‌كه ده‌ستنیشان كرد.
ده‌سته‌ی راهێنه‌رایه‌تی نوێ پێك دێت له هه‌رییه‌كه له دیندار فه‌یزی كه پێشتر راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی زێره‌ڤانی بوو، به‌بێ مه‌رج ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، هاوكات عه‌لی سه‌عید وه‌كو راهێنه‌ری گۆلپارێزه‌كان ده‌ستنیشانكرا و دلۆڤان تیجه‌ر وه‌كو یاریده‌ده‌ر و دلۆڤان عورفی وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری تیپ ده‌ستنیشانكران.
هه‌ر به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ریزه‌كانیان یانه‌كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری سووری و ئێرانی واژوو كردووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگه‌ی دهۆك له یانه‌كانی هه‌ولێر و ئارارات و ئافرۆدێت.
تیپی فووستاڵی كچانی زێره‌ڤانی له 3 وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ریه‌ك بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی نایابی فووستاڵی كچانی كوردستان.