له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانتاره مانگرتوه‌كان بڕیاری چییانداوه؟
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتاره مانگرتوه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵنه‌بژێردرێت به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه نابن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاره مانگرتوه‌كان له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌ممه‌د ئه‌لتائی گوتی: "نوێنه‌رانی مانگرتووی گه‌ل ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راگۆڕینه‌وه‌یان گرێدا و بڕیاریاندا به ته‌واوی هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ره‌تبكه‌نه‌وه كه سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێی بۆ په‌رله‌مان تێدا هه‌ڵنه‌بژێردرێت به پێی ئه‌وه‌ی له ده‌قی ده‌ستووردا هه‌یه".
ئه‌لتائی زیاتر گوتی: په‌رله‌مانتاره مانگرتوه‌كان"ئاماده‌ی ئه‌و دانیشتنه نابن كه سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان داوایكردوه و ئه‌وان ئه‌مه به نایاسایی داده‌نێن".
محه‌ممه‌د ئه‌لتائی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "ئه‌وان هه‌موو جۆره‌كانی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی پێشوو وه‌ستاندوه، ئه‌مه‌ش به پابه‌ندبوون به بڕیاری دادگای فیدرالی كه ده‌قه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی له بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زیانی به‌ركه‌وتوه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناكۆكیی په‌نا بۆ دادگاكه ببات".