زیدان دیسان هانده‌رانی یانه‌كه‌ی تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌كاته‌وه
راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا باس له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له چامپیۆنز لیگ ده‌كات، گومان له به‌شدارینه‌كردنی دوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌شی دروست ده‌كات.
زیدان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: منیش وەکو ھاندەرانی یانه‌ی ریال مه‌درید حەز دەکەم رۆنالدۆ و بێنزیما بەشداری ئەو یارییە بکەن، بەڵام پێویستە چاوەرێی دوایین یەکەی مەشق و راھێنانەکانمان بکەین، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە ئامادەکاری تەواوی ئەوان بۆ ئەو یارییە.
سەبارەت بە ئەنجامی یارییەکە، زیدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید گوتی: من نامەوێت بڵێم یەکسان بوون ئەنجامێکی باشە بۆ ئێمە، چونكه ئێمە بۆ سەرکەوتن ھاتووین، ھەربۆیە ھەموو ھەوڵێكمان دەدەین بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش بەدەست بێنین و لە یاری ھاتنەوە بە بێ دوو دڵی میوانداریی ئەوان بکەین.
زیدان ده‌شڵێت: ئێمە لە بەرگری و ھێرشبردن کێشەمان نیە و لەو یارییەشدا وەک یارییەکانی رابردوو دەمانەوێت بە شێوەیه‌کی ھێرشبردن یاری بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجەکانمان بپێکین.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له كات 21:45 خوله‌ك له یاریی چوونی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا بكات.