مانەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا واتا مانەوەی بەریتانیا بە ئارامیی

ئەوە یەكەم لێدوانی تێریزمەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بوو لەوەتەی باس لە جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەكرێت

K24 – ھەولێر:

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، مانەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا واتا مانەوەی بەریتانیایە بە ئارامی.

ئەوە یەكەم لێدوانی تێریزە مەی وەزیری ناوەخۆی بەریتانیا بوو لەوەتەی باس لە جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەكرێت.

تێریزە مەی گوتی: مانەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا سودی ھەیە و رێژەی تاوان و كردەوەی توندوتێژ بەكەمی دەمێننەوە.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا راشیگەیاند: بەریتانیا لە رێگەی سیاسەت و بڕیارەكانی و ئەندامنەبوون لە ناوچەی شنگن، توانیویەتی خۆی لە كۆچی بەلێشاوی پەنابەران بپارێزێت.

پەیماننامەی شنگن لە ناوی شارێكی بچووكی لۆكسۆمبۆرگەوە ھاتووە، كە حەوت وڵاتی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا لە ساڵی 1985 پەیماننامەی "شنگن" یان ئیمزاكرد.

ئامانج لە پەیماننامەی شنگن كۆتایھێنان بوو بە بازگە و پشكنینی پاسپۆڕت لەناو سنورەكانی ئەوروپا، ئێستا گەشتیاران بە ڤیزەی شنگن دەتوانن سەردانی 15 وڵاتی ئەوروپا بكەن.

پارێزگاری لەندەن بۆریس جۆنسن یەكێكە لە سەر سەختەكان و پاڵپشتیكاری دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتییەكە، ئەو گوتانەی وەزیری ناوخۆی رەتكردەوە و گوتی، بەریتانیا گەر لە یەكێتییەكە دەربچێت، ھیچی لێ بەسەر نایەت.

بڕیارە 23 حوزەیرانی ئەم ساڵ لە بەریتانیا راپرسی لەسەر دەرچوون یا مانەوە لە یەكێتیی ئەوروپا بكرێت.

لە كۆتایی ھەفتەی رابردوو باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا سەردانی بەریتانیای كرد، دوای لەو وڵاتە كرد، لە یەكێتی ئەوروپا بمێنێتەوە.