پێلێگرینی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و یه‌ك خه‌می هه‌یه
له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، پێلێگرینی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ر تیپێك بتوانێت له ریال مه‌درید و بارسێلۆنا نه‌ترسێت هه‌موو شتێك به‌ده‌ست دێنێت و نیگه‌رانی خۆشی به به‌شدارینه‌كردنی ناوه‌ڕاستكاره كوتدیڤواره‌كه‌ی پیشاندا.
مانوێل پێلێگرینی، راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی ده‌ڵێت: بەشداری نەکردنی یه‌حیا تۆرێ بۆ ئێمە شتێکی ناخۆش و خه‌مێكی گه‌وره‌یه، بەڵام من بروام بە تواناکانی یاریزانانی تر ھەیە و پێموایه فێرناندینھۆ بە باشی دەتوانێت شوێنی ئه‌و یاریزانه پر بکاتەوە و کۆنترۆلی ناوەراستی یاریگاش بکات.
پێلێگرینی ده‌شڵێت: بۆ ئەوەی بتوانین بەسەر رکابەرەکەماندا زال ببین، دەمەوێت گۆرانکاری له ھەندێك لە پلانەکانم دا بکەم.
ئه‌و ڕاهێنه‌ره چییللییه‌ی پێشووی ریال مه‌درید گوتیشی: ھەر کاتێک ئێمه بەرامبەر یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا یاری دەکەین، ھەمیشە پرسیاری رۆنالدۆ و میسی دەکەن، بۆیە بە بروای من ھەر تیپێک بتوانێت بە باشی بەرامبەر ئەو دوو یانەیە بوەستێت و ترسیان لێ نەبێت، ئەوا دەتوانن ئەنجامی باش بەدەست بێنن.
ئه‌و راهێنه‌ره ده‌شڵێت: رۆنالدۆش یاریزانێکی باشە و ئەگەر بە باشی بەرامبەری بوەستین، ئەوا دەتوانین کۆنترۆلی بکەین، چونکە ئەو ھەمیشە توانای یەکلا کردنەوەی ئەنجامەکانی ھەیە.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له كات 21:45 خوله‌ك له یاریی چوونی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا بكات.