ھەواڵگری ئەمریكا: داعش شانەی نووستووی لە 3 وڵاتی ئەوروپا ھەیە
"زانیاری‌یان له به‌رده‌ستدایه، کە چه‌كدارانی رێكخراوی داعش لە تەواوی ئەوروپا دا بڵاوبوونەتەوە و شانه‌ی نووستویان لە چەند وڵاتێكدا ھەیە"
K24 – ھەولێر:
به‌رپرسی هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته ئه‌وروپا و، ده‌ڵێت، به گوێرەی زانیارییەكان، رێکخراوی داعش شانه‌ی نووستووی لە بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیادا ھەیە.
جەیمس کلاپەر بەرپرسی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی ئەمریکی، لە کۆنفڕانسکێکدا ئاشکرای کرد، زانیاری‌یان له به‌رده‌ستدایه، کە چه‌كدارانی رێكخراوی داعش لە تەواوی ئەوروپادا بڵاوبوونەتەوە و شانه‌ی نووستویان لە چەند وڵاتێكدا ھەیە، لەوانە بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا.
جەیمس كلاپه‌ر دەشڵێت: ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان بۆ بنبڕكردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر‌و داعش له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا.
به‌رپرسی هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا ره‌خنه له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی ده‌گرێت و ده‌ڵێت، ئاماده نین هه‌ماهه‌نگیی و ئاڵوگۆڕی زانیاریی هه‌واڵگری بكه‌ن بۆ رێگه‌گرتن له فراوانبوونی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له ئه‌وروپا.
لە ماوەی رابردوو دا فەرەنسا رایگەیاند چەندین چەكداری داعش گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان لە عێراق و سووریا، وەزیری نێوخۆی ئەو وڵاتە ئەو چەكدارانەی بە ھەڕەشە زانین بۆ سەر وڵاتەكەی.