ئەمریكا وەك ئەندامی ناتۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئیجە دەكات

مەبەست لەو سەردانی ئۆباما بۆ ئەوروپا، وەک سەرۆکی ئەمریکا، گەیاندنی ئەو پەیامەی کۆشکی سپی بوو بۆ ئەوروپییەکان کە تا ھاوکاریمان نەکەن، لە شەڕی دژی داعش، پەنابەران لە یەخەی ئێوە نابنەوە.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7843b7f2-bace-469d-bc65-240cd2470324/US%20-%20EU%20Rekawtin.ism/manifest

K24- ھەولێر:

ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا وەکو ئەندام لە ھێزی ھاوپەیمانی ئەتڵەسی "ناتۆ"، بەشداربێت لەئۆپراسیۆنەکانی ئەو ھێزە لە دەریای ئیجە بۆ راگرتنی رۆیشتنی بە شەپۆلی پەنابەران لەو دەریایەوە بۆ ئەوروپا و لەبەرامبەریشدا، ئەوروپییەکان رازیبوون رۆڵی خۆیان لە شەڕی داعش لە عێراق و سووریا فراوانتر بکەن.

ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا گوتی: "سەبارەت بە مەسەلەی پەنابەران، ئێمە ھەموومان رێککەوتووین کە پێکەوە ڕووبەرووی ئەو کێشە ببینەوە و کۆک بووین لەسەرئەوەی پێویستە رێککەوتنی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا جێبەجێ بکرێت، لەرێگای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکانی ناتۆ لە نێو ئیجە، ئەمریکا ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ھاوکارییکردنی ئەوروپا لەچارەسەرکردنی ئەو کێشەیە".

باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "ئێمە پێویستمان بە ئەوروپایەکی بەھێزە، تابتوانێت ھاوکارمان بێت لە ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی کێشەکان و دابینکردنی سەقامگیریی لە جیھاندا، ئەمریکا بەھێزترین سوپای ھەیە لە جیھاندا، بەڵام ئەو ھەڕەشەی رووبەروومان بووتەوە، ئەوە دەگەیەنێت کە ئێمە ناتوانین بەتەنیا ئەو بەرپرسیارێتیە ھەڵبگرین و پێویستمان بە ھاوکاری ئەوروپا ھەیە".

لە ئەڵمانیا، باراک ، لەگەڵ سەرکردەی چوار وڵاتە گەورەکەی ئەوروپا کە بریتین لە ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیا کۆبوویەوە، تایبەت بە شەڕی داعش و چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەران.

مەبەست لەو سەردانی ئۆباما بۆ ئەوروپا، وەک سەرۆکی ئەمریکا، گەیاندنی ئەو پەیامەی کۆشکی سپی بوو بۆ ئەوروپییەکان کە تا ھاوکاریمان نەکەن، لە شەڕی دژی داعش، پەنابەران لە یەخەی ئێوە نابنەوە.