كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به سه‌رۆكایه‌تی جبووری ده‌ستیپێكرد
K24 – به‌غدا
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبووری ده‌ستیپێكرد، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند: نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واو بووه.
په‌یامنێری كوردستان24 له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌غدا گوتی: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیپێكردووه و نیسابی یاسایی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتارانیش ته‌واو بووه".
گوتیشی: "حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش چووه‌ته هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان هه‌وڵیاندا رێگری لێبكه‌ن" به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
په‌یامنێری كوردستان24 زیاتر گوتی: "بڕیاره له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت ئایا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق(سه‌لیم جبووری سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی) بمێنێته‌وه یاخود نا؟".
ئه‌وه‌شی گوت: "هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادیی پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی تازه(ته‌كنۆكرات) ده‌خاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
روونیشیكرده‌وه: "په‌رله‌مانتارانی كورد له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌شدارن"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌كه تێكبچێت و ته‌واو نه‌كرێت".
ئا: م.ح