به ئینفۆگرافیك...ئامار و ورده‌كاری له باره‌ی یوڤێنتۆسه‌وه ببینه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس به فه‌رمی بووه پاڵه‌وانی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو كه یانه‌ی رۆما دوێنێ به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له یانه‌ی ناپۆلی برده‌وه و سوودێكی زۆریشی به یانه‌ی یوڤی گه‌یاند.
یانه‌ی یوڤێنتۆس به جیاوازی 12 خاڵ له یانه‌ی ناپۆلی نزیكترین ڕكابه‌ری دووركه‌وته‌وه و به فه‌رمی بۆ (34)ـه‌مین جار بووه پاڵه‌وانی سێریا ئه‌ی بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016، ئه‌مه‌یش پێنجه‌مین وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك كه ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا.
یانه‌ی رۆماش خاڵه‌كانی بۆ 71 خاڵ به‌رز بووه و شوێنی خۆی له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی سێریا ئه‌ی پته‌وتر كرد.
كوردستان24 بۆ شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی سێریا ئه‌ی میوانداریی شاره‌زایه‌كی تۆپی پێی كردووه كه له ڕێگه‌ی سكایپه‌وه له وڵاتی نه‌رویجه‌وه باس له دۆخی یانه‌ی یوڤێنتۆس و خولی ئیتاڵیا ده‌كات.