"نه‌وه‌ك ژیانی په‌رله‌مانتاران ژیانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش (له مه‌ترسیدایه) كه له‌ناو بینای په‌رله‌مانن"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله كوردییه‌كان رایگه‌یاند بارودۆخه‌كه مه‌ترسیداره و نه‌وه‌ك ژیانی په‌رله‌مانتاران به‌ڵكوو ژیانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش كه له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانن له مه‌ترسیدایه.
له به‌شێكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له ناو بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 5 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ناڵی كوردستان24، ئه‌شواق جاف گوتی: "به حوكمی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منیی له‌سه‌ر ژیانی په‌رله‌مانتار و میدیاكاران و پێشمه‌رگه (هه‌یه) كه به‌رگری له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر له مده‌ڕه‌عه و ده‌بابه و هێزێكی زۆر زۆر په‌رله‌مانیان ته‌وق كردووه".
ئه‌شواق جاف زیاتر گوتی: "به‌ڵام بته‌وێـت و نه‌ته‌وێت ئه‌وان ناتوانن هیچ بكه‌ن به‌رامبه‌ر هاووڵاتیه‌ك كه ده‌یه‌وێت داخیلی ناوچه‌ی سه‌وز بێت، بۆیه وه‌زعه‌كه زۆر خه‌ته‌ره".
ئه‌وه‌شی گوت: "دووباره ده‌ڵێمه‌وه نه‌كوو ته‌نها ژیانی په‌رله‌مانتار به‌ڵكوو ژیانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له ناو بینای په‌رله‌مانن (له مه‌ترسیدایه)".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كوتله كوردییه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هیوادارم كه ژیانی ئه‌وان(پێشمه‌رگه‌كانی ناو بینای په‌رله‌مان) پێش ئێمه بپارێزن و ئێمه كێشه نین، چونكه ئێمه هیچ له‌وان زیاتر نین".
ئا: م.ح