ده‌روازه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز داخران
K24 – به‌غدا:
ره‌وشى ئه‌منيى ده‌وروبه‌رى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاڵۆزتر بووه و تانك و زرێپۆش و هێز به ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌ن جووڵه‌ى پێكراوه.
له ئێستادا ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هۆڵى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيان به‌جێهێشت و چوونه هۆڵى گه‌وره‌ى ئه‌نجوومه‌ن.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رايگه‌ياند، كه‌مێك پێش ئێستا هه‌موو ميدياكاران له هۆڵه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كراونه‌ته ده‌ره‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، حه‌يده‌ر عه‌بادى هۆڵى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى به‌جێهێشتووه و چووه‌ته هۆڵى ده‌ستوورى كه هه‌ر له ناو بيناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندايه.