كوردستان 24 ناوى ژماره‌يه‌ك له وه‌زيرى نوێيه‌كانى كابينه‌ى عه‌بادى بڵاوده‌كاته‌وه

K24 – به‌غدا:
كه‌مێك پێش ئێستا دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستيپێكرد و پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر ناوى وه‌زيره نوێيه‌كانى كابينه‌ى عه‌بادى به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كوتله كوردييه‌كان ئه‌شواق جاف تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌زيره‌كان ده‌ستيپێكردووه.
به گوێره‌ى زانيارى كوردستان 24 تا ئێستا ئه‌م ناوانه په‌سند كراوون.
عەلی حوسێن - وەزیری پەروەردە.
عەلا غەنی - وەزیری تەندروستی.
حوسێن جەنابی - وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان.
وەفا جەعفەر - وەزیری کار.
ئه‌شواق جاف روونيكرده‌وه، كاتێك عه‌بادى ناوى كانديدى وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى خوێنده‌وه كه سه‌ر به پارته‌كه‌ى سه‌ليم جبوورييه نوێنه‌رانى ره‌وتى سه‌در ناڕه‌زايه‌تييان ده‌ربڕى و به‌و هۆيه‌وه جارێكى ديكه پشێوى درووستبوويه‌وه.
گوتيشى: عه‌بادى داوايكرد مۆڵه‌تى تا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ناوى ديكه بخاته‌ڕوو، به‌ڵام نوێنه‌رانى ناڕازى رايانگه‌ياندووه، هه‌ر ده‌بێت ئه‌مڕۆ ئه‌و پرسانه يه‌كلا بكرێنه‌وه.