مۆڵه‌ت درايه عه‌بادى
.jpg)
K24 – به‌غدا:
په‌سندكردنى پاڵێوراوانى كابينه نوێيه‌كه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى ماوه‌ى بۆ درێژكرايه‌وه و 48 كاتژمێر مۆڵه‌ت درايه حه‌يده‌ر عه‌بادى.
كه‌مێك پێش ئێستا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به هۆى درووستبوونى پشێوى له باره‌ى ناوى كانديدى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه سه‌ر به حزبى ئيسلامييه، ره‌وتى سه‌در ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕى.
حه‌يده‌ر عه‌بادى داوايكرد مۆڵه‌تى 48 كاتژمێرى پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى پاڵێوراوى ديكه ده‌ستنيشان بكات.
وێڕاى رازى نه‌بوونى ره‌وتى سه‌در له سه‌ره‌تادا، به‌ڵام به گوێره‌ى نوێترين زانيارى ره‌وتى سه‌در و لايه‌نه‌كانى ديكه ره‌زامه‌نديان پيشانداوه مۆڵه‌تى 48 كاتژمێرى ديكه بدرێته عه‌بادى بۆ ئه‌وه‌ى ناوى سه‌رجه‌م وه‌زيرانى كابينه‌كه‌ى بخاته به‌رده‌ست ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ده‌نگ به كۆى كابينه‌كه بدرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، تا ئێستا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى بۆ له‌كارلادانى وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى ئێستاى حكومه‌تى عه‌بادى نه‌داوه به هۆى ئه‌وه‌ى كانديده نوێيه‌كه سه‌ر به حزبێكى سياسييه.