"ئيداره‌ى" خورماتوو كاركردنى تيمى رۆژنامه‌وانى كوردستان 24 قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

كه‌مێك پێش ئێستا تيمى په‌يامنێرانى كوردستان 24 له‌ شارى خورماتوو رايگه‌ياند، به‌ پاساوى بڕيارى ئيدارى، ئيشكردنى تيمى رۆژنامه‌وانى دامه‌زراوه‌ى كوردستان 24 له‌ شارۆچكه‌ى خورماتوو رێگرى لێده‌كرێت.

K24 – خورماتوو:

كه‌مێك پێش ئێستا تيمى په‌يامنێرانى كوردستان 24 له‌ شارى خورماتوو رايگه‌ياند، به‌ پاساوى بڕيارى ئيدارى، ئيشكردنى تيمى رۆژنامه‌وانى دامه‌زراوه‌ى كوردستان 24 له‌ شارۆچكه‌ى خورماتوو رێگرى لێده‌كرێت.

په‌يامنێرى كوردستان 24 له‌ شارۆچكه‌ى خورماتوو رايگه‌ياند، بەبڕیاری ئیدارەی شارۆچكه‌كه‌  کوردستان 24  لەخورماتوو قه‌ده‌غه‌كرا.

هونه‌ر ئه‌حمه‌د راشيگه‌ياند، ئەوان وتیان ئەو بڕیارە بۆ هەموو کەناڵەکانە ئێمەش رێزمان لەبڕیارەکەیان گرت بەڵام دواتر دەرکەوت بڕیارەکە تەنها بۆ کوردستان 24 بووه‌.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا كوردستان 24 به‌ هۆى رووماڵكردنى راستگۆيانه‌ى رووداوه‌كانى شارۆچكه‌ى خورماتووه‌وه‌ بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى وه‌رگرانى كورد له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستاندا.

له‌ ميانى رووماڵى راسته‌وخۆى كه‌ناڵه‌كه‌شدا دانيشتوانى خورماتوو ستايش و پێزانينى خۆيان بۆ رووماڵى ميديايى و پيشاندانى واقيعى ژيانيان له‌ لايه‌ن كوردستان 24 ده‌كرد و ئه‌وان كوردستان 24 وه‌ك ته‌نيا سه‌رچاوه‌ى بڕواپێكراو و جێ متمانه‌ى خۆيان ده‌زانن.