دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ پێنجشه‌ممه دواخرا
K24 – به‌غدا:
دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به مه‌به‌ستى په‌سندكردنى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عه‌بادى تا پێنجشه‌ممه‌ى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه دواخرا.
له دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا، نوێنه‌ران له بڕيارێكدا، هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه‌يان به ناڕه‌وا و پووچه‌ڵ له قه‌ڵه‌مدا كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا نوێنه‌رانى مانگرتوو گرتبوويانه به‌ر.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران مانگرتنيان راگه‌ياندبوو، ژماره‌يه‌ك بڕياريان ده‌ركردبوو و ده‌يانويست ده‌سته‌يه‌كى نوێ بۆ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵبژێرن.
له دواى په‌سندكردنى ژماره‌يه‌ك ناوى پاڵێوراوانى پۆسته وه‌زارييه‌كانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عه‌بادى، نوێنه‌ران له دانيشتنى خۆيان‌دا له هۆڵى ده‌ستوورى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به كۆى ده‌نگ هه‌موو رێوشوێنه‌كانى نوێنه‌ره مانگرتووه‌كانيان پووچه‌ڵكرده‌وه و به ناده‌ستوورى و ناياسايى وه‌سفيان كردن.
په‌سندكردنى پاڵێوراوانى كابينه نوێيه‌كه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى ماوه‌ى بۆ درێژكرايه‌وه و 48 كاتژمێر مۆڵه‌ت درايه حه‌يده‌ر عه‌بادى.
له ناو دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به هۆى درووستبوونى پشێوى له باره‌ى ناوى كانديدى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه سه‌ر به حزبى ئيسلامييه، ره‌وتى سه‌در ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕى.
وێڕاى رازى نه‌بوونى ره‌وتى سه‌در له سه‌ره‌تادا، به‌ڵام به گوێره‌ى نوێترين زانيارى ره‌وتى سه‌در و لايه‌نه‌كانى ديكه ره‌زامه‌نديان پيشانداوه مۆڵه‌تى 48 كاتژمێرى ديكه بدرێته عه‌بادى بۆ ئه‌وه‌ى ناوى سه‌رجه‌م وه‌زيرانى كابينه‌كه‌ى بخاته به‌رده‌ست ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ده‌نگ به كۆى كابينه‌كه بدرێت.