بایرن میونشن بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ گه‌ڕایه‌وه
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند جیرۆم بواتینگی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی، ناوی له لیستی یانه‌كه ده‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
هاوكات یانه‌ی باڤاری له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا یاریزانه ئه‌ڵمانیه‌كه به‌دیارده‌كه‌وێت كه هاوشانیانه بۆ گه‌شته‌كه‌ی مه‌درید بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رۆخێ بلانكۆس.
ئه‌م یاریزانه ئه‌ڵمانیه له یه‌نایه‌ری رابردوو له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هامبۆرگ تووشی پێكانێك بوو له رانی و به‌هۆیه‌وه له یانه‌كه‌ی دووركه‌وته‌وه.