ترامپ نیازی پێكهێنانی"ناتۆی عه‌ره‌بی" هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكارێكی دۆناڵدر ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌م وڵاته، ئاشكرای كرد، ئه‌و كاندیده به نیازه هاوپه‌یمانییه‌كی هاوشێوه‌ی "ناتۆ" بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی پێكبهێنێت.
وه‌لید فارس، راوێژكاری دۆناڵد ترامپ به رۆژنامه‌ی "ئه‌لحه‌یات"ی راگه‌یاندووه، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و كاندیده‌ی كۆمارییه‌كان، به گوتارێك، وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاشت ده‌كاته‌وه و هاوكاری و شه‌راكه‌تی خۆیشی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی دووپات ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی "له دژی ئیخوانه‌كان و گرووپه ته‌كفیرییه‌كان بوه‌ستنه‌وه".
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌لید فارس رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ترامپ ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، نیازی پێكهێنانی "ناتۆی عه‌ره‌بی" هه‌یه، كه تێیدا وڵاتانی میسر، تونس، لیبیا و وڵاتانی كه‌نداو له‌خۆی بگرێت.
له باره‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا و رێككه‌وتنی نێوان و ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، ئه‌و راوێژكاره‌ی عه‌ره‌به‌ی ترامپ، ئیداره‌ی باراك ئۆبامای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه رێگه‌ی به په‌یدابوونی "داعش" داوه و هاوكاری گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانیشی كردووه، سه‌باره‌ت به داشبوونی سووریاش روونیكرده‌وه، كه ترامپ هیچ پرۆژه‌یه‌كی بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و وڵاته نییه
روونیشكرده‌وه، ترامپ رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی وڵاتانی (5+1) و ئێران ره‌تده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رله‌نوێ دانوستانه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناووكی ئێران ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
دۆناڵد ترامپ، ملیاردێر و كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر داوایكردبوو رێگا به هاتنی موسڵمانان نه‌درێته بێنه ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و داوایه‌ی ئه‌و كاندیده‌ش مشتومڕێكی زۆری له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی ئه‌مه‌ریكای لێكه‌وته‌وه.