ئاژانسیی كۆچی سوید مه‌زه‌نده ده‌كات ئه‌مساڵ ده‌وروبه‌ری 100 هه‌زار په‌نابه‌ر بگه‌نه سوید
K24 – هه‌ولێر
ئاژانسیی كۆچی سوید ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: مه‌زه‌نده ده‌كات ئه‌مساڵ 2016 ده‌وروبه‌ری 100 هه‌زار كه‌س ئه‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌رێتیی ده‌كه‌ن بگه‌نه سوید.
ساڵی پار سوید پێشوازی له نزیكه‌ی 160 هه‌زار كه‌س كرد ئه‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌رێتیان ده‌كرد، به‌ڵام دوای جێبه‌جێكردنی كۆت و به‌نده‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كان و دانانی رێوشوێنه‌كان كه هاتنه ناوه‌وه بۆ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا زیاتر زه‌حمه‌تكردووه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌نه سوید له‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌رێتیی ده‌كه‌ن كه‌مبووه‌ته‌وه.
ئاژانسیی كۆچی سوید زیاتر گوتی: مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات ئه‌مساڵ له نێوان 40 هه‌زار بۆ 100 هه‌زار كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتیی له سوید بكه‌ن.
پێشتر مه‌زه‌نده‌كان ئه‌وه‌بوون كه ئه‌مساڵ له نێوان 70 هه‌زار بۆ 140 هه‌زار كه‌س ئه‌وانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتیی ده‌كه‌ن بگه‌نه سوید.
كه‌مبوونی ژماره واتای كه‌مبوونه‌وه‌ی تێچووه‌كانی په‌یوه‌ندیداره به‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌رێتیی ده‌كه‌ن.
ئا: م.ح