واده‌ی گه‌رانه‌وه‌ی رۆناڵدۆ ئاشكرا كرا
دوای به‌شداریی نه‌كردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له یاریی دوێنی شه‌وی به‌رامبه‌ر مانسیتی، دوایی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ،
رادیۆی كادێنا كۆبی ئیسپانی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، رۆناڵدۆ پێكانی هه‌یه، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه نه‌یتوانییه‌وه به‌شداریی یارییه‌كه‌ی دوێنی شه‌و له‌به‌رامبیه‌ر مانسیتی بكات.
كادێنا كۆبی، رایگه‌یاند، زیدان نه‌یوویستووه، كه‌س به‌وه بزانێت كه رۆناڵدۆ پیكانی هه‌یه هه‌ر بۆیه ناوی له‌گه‌ل لیستی یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان داناوه، به‌ڵام دڵنیابووه له‌وه‌ی رۆنالدۆ ناتوانێ به‌شداریی یارییه‌كه بكات و ته‌نیا ویستویه‌تی فشار له‌سه‌ر پلیگرینی راهێنه‌ر دروستبكات.
ئه‌و رادیۆیه ئیسپانیه، واده‌ی گه‌رانه‌وه‌ی رۆناڵدۆ ده‌خاته‌رو، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كریس ئه‌سته‌مه رۆژی شه‌ممه له به‌رامبه‌ر سۆسیدا یاریی بكات، به‌ڵام دواتر له گه‌شته‌كانی دیكه‌ی هه‌واڵه‌كانیدا زانیاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆی ده‌ستخستووه و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه پشكنییه پزیشكیه‌كان ئه‌مڕۆ له به‌یاننا‌مه‌یه‌كی فه‌رمی رایانگه‌یاند كه كریستیانۆ، به دڵنیاییه‌وه له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌شداریی ده‌كات، كه بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادێ له كات 21:45 خوله‌ك له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه بچێت.