سوودی بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه و ده‌كرێت له بری گه‌نمیش به‌كاربهێندرێت
K24 – هه‌ولێر
شۆفان له دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كانه و به‌هایه‌كی خۆراكیی زۆری هه‌یه و ده‌كرێت له بری گه‌نم به‌كاربهێندرێت، شۆفان زۆر به ریشاڵه سرووشتییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده.
به‌های خۆراكیی شۆفان:
شۆفان به‌هایه‌كی خۆراكيی به‌رزی هه‌یه, به جۆرێك ریشاڵ ده‌وڵه‌مه‌نده كه پێی ده‌گوترێت (بێتاگلوكان)كه رێژه‌ی كۆلیسترۆلی زیانبه‌خش داده‌به‌زێنێت.
هه‌روه‌ها شۆفان به مه‌گنیسیۆم و سیلینیۆم و فسفۆر و زینك و ڤیتامین E و هه‌ندێك پێكهاته‌ی پۆلیفینۆلییه‌كانیش ده‌وڵه‌مه‌نده.
سووده‌كانی شۆفان:
1.توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری of Lifestyle Medicine" "American Journal بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاشكرایكردووه شۆفان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له سنوورداركردنی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی خوێنبه‌ره‌كانی تاجی، چونكه شۆفان به ریشاڵه تواوه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده.
2.به گوێره‌ی توێژینه‌ویه‌ك كه توێژه‌ران له به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا ئه‌نجامیانداوه شۆفان مه‌ترسیی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و رێكته‌م كه‌مده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه دووپاتیكردووه‌ته‌وه خواردنی هه‌ر 10گرام زیاده‌ی ریشاڵه‌كان مه‌ترسیی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن به رێژه‌ی 10% كه‌مده‌كاته‌وه.
3.توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی كه له گۆڤاری ئه‌مریكیی بۆ خۆراكیی كلینیكیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه خواردنی دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كانی وه‌ك شۆفان به هه‌مان كاریگه‌ری ده‌رمانه‌كان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دابه‌زاندنی فشاری خوێن.
4.شۆفان سوودی باشی هه‌یه له باشكردنی هه‌رسكردن و به‌هێزكردنی هه‌ستكردن به تێربوون، ئه‌مه‌ش بڕی ئه‌و خواردنه كه‌مده‌كاته‌وه كه مرۆڤ ده‌یخوات، به‌مه‌ش هه‌له‌كانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌ڵه‌وی به‌رزده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: youm7.com
ئا: م.ح