دوو كۆمپانیای گازی توركی له‌ كوردستان به‌ وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

گروپی نەوتی توركیا رایگەیاند ، بەھاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی گفتوگۆ لەبارەی وەبەرھێنانی  گاز، لەكێڵگە گازییەكانی ھەرێمی كوردستان دەكەن.

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكی وزەی توركیاوە بڵاویكردەوە، گروپی نەوت كە سەر بە حكوومەتی توركیایە، ھەوڵدەدات بە ھاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی، لە دوو كێڵگەی گازیی كوردستاندا وەبەرھێنان بكات و پەرەیان پێبدات.

سەرچاوەكەی نەوتی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد، گەنەڵ ئینێرجی دەخوازێت، لەگەڵ گروپی نەوتی توركیا، لە كێڵگەی باوی و میرانی ھەرێمی كوردستان، درێژە بەكارەكانییان بدەن و ئاستی بەرھەمیان بەرزبكەنەوە، ئەم ھەنگاوەش بۆ ئەوان یارمەتیدەر دەبێت.

لەمانگی ئازاری ئەمساڵ كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی توركی رایگەیاند ، بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت دووچاری گەورەترین زیان بوونه‌ته‌وه‌.