ئه‌پڵ له پاشه‌كشێدایه
K24 - هه‌ولێر:
دوای یه‌ك ده‌یه له هه‌ڵكشاند، ئه‌پڵ رایگه‌یاند ئاستی فرۆش و داهاتی كه‌میكردوه به‌تایبه‌تیش له مۆبایله‌كانی جۆری ئایفۆن، ئه‌و دۆخه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌های پشكه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه هه‌بووه و به‌رێژه‌ی 8% دابه‌زیوه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له دوایین راگه‌یه‌نراوی خۆییدا، ئاماژه‌ی به ناكۆكی دۆخی بازاڕی كردوه، به‌جۆرێك فرۆش و قازانجه‌كانی گه‌یشتونه‌ته نزمترین ئاستی یه‌ك ده‌یه‌ی رابردوو.
ئه‌پڵ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه كه ته‌نها له چین دووه‌م بازاڕی ئه‌و كۆمپانیایه‌یه 25%ی ئاستی فرۆشی كه‌میكردوه، هه‌روه‌ها به گشتیش به‌سه‌ر ئاستی جیهان 25%ی داهاته‌كانی كه‌میانكردوه و به‌های پشكه‌كانیشی 8%یان له‌ده‌ستداوه.
له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی دارایی پاردا، ئه‌پڵ زیاتر له 61 ملیۆن مۆبایلی ئایفۆنی فرۆشتووه، كه‌چی له هه‌مان ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 52 ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووه.
فرانك جیلیت گوتی: "بازاڕ تێربووه، ئیستا ركابه‌ری له نیوان مۆبایله هه‌رزانه‌كاندایه، ئه‌و پرسیاره خۆی ده‌سه‌پینێت كه ئایا ئیتر خه‌ڵك حه‌زیان له‌وه ماوه مۆبایل بۆ كاتێكی دوور و درێژ نه‌گۆڕن؟، له‌راستیدا هۆكاری ئه‌م داكه‌وتنه یه‌ك فاكته‌ر نیه، به‌ڵكوچه‌ند فاكته‌رێكن".
پیش‌تر ئه‌پڵ خۆی پیشبینی داكه‌وتنی فرۆشی مۆبایله‌كانی كردبوو، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌های پشكه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه هه‌بوو له بازاڕدا.
بۆ راستكردنه‌وه‌ی باری خواری بازار، ئه‌پڵ نیازی هه‌یه به‌رهه‌می نوێ بخاته بازاره‌وه، وه‌كو چۆن ساڵی پار كاتژمێری هۆشمه‌ندی ئه‌پڵی خسته‌بازاڕه‌وه.
وه‌ها پێناچێت ئاستی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ گه‌شه‌كردن به‌خۆوه ببینێت، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می نوێ بخه‌نه بازاڕ، یان ئه‌گه‌ر نرخه‌كان دابشكینن، ئه‌وكات ئه‌گه‌ری هه‌یه گۆڕانكاری ئه‌رێنی ببینین.
به‌ڵام كۆمپانیایه‌كه پێشبینی دۆخێكی باشتر ده‌كات و پێیوایه له چاره‌كی سێهه‌می ئه‌مساڵدا، داهاتی كۆمپانیاكه له 41 ملیار دۆلاره‌وه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 43 ملیار دۆلار.