به‌رپرسێكی یه‌كێتی: ئەزموونێكی تاڵمان ھەیە لە رێككەوتن لەگەڵ حەشدی شەعبی
K24 - هه‌ولێر:
جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له خورماتوو هۆشداری له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرێت، ھەموولایەك تووشی دەرەتان و شەڕ دەبن ".
حه‌سه‌ن بارام، جێگری به‌رپرسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان لە خورماتوو ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئەگەر ئەم رێككەوتنەی نێوان پێشمەرگە و چەكدارانی حەشدی شەعبی سەركەوتن بەدەست نەھێنێت جارێكی دیكە دانیشتن و گفتووگۆ مانای نامێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "ھیواخوازین ھیچی دیكە شەڕ دروست نەبێتەوە و خورماتووش دووچاری شەڕ و كاولكاری نەبێتەوە".
گوتیشی: "ئەزموونێكی تاڵمان ھەیە لە رێككەوتن لەگەڵ چەكدارانی حەشدی شەعبی، چونكە لە رابردوودا ئەوان پابەندی رێككەوتن نەبوونە و پەلاماردەر و یاساشكێن ئەوان بوونە".
هه‌روه‌ها گوتی: "لەبەر ئەوەی لاموایە ئەم رێككەوتنە سەرنەگرێت بژاردەی دیكەمان لەبەردەم دایە، ھیچی دیكە رێگە نادەین خەڵكی خورماتوو خوێن لە جەستەی برژێت".