كامێرایەكی زیرەك خێزان و كەسی نەناسراو لە یەكتر جیادەكاتەوە

ئەو جۆرە كامێرایە لە رێگەی بەرنامەیەكی تەلەفۆنەوە ھەموو جوڵەیەكی ناو ماڵەكەت پێڕادەگەیەنێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/eb1c510f-619b-46a3-bd17-2edd1d5cf84c/soft-Cameray%20zirak.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

كۆمپانیای نێتاتمۆی فەرەنسی جۆرە كامێرایەكی زیرەكی درووستكردووە، ئاگادارت دەكاتەوە كاتێك كەسێكی نەناسراو بێتە ماڵەكەت، بۆیە لە بڕینی ماڵەكەت دەتپارێزێت،  ئەوكاتەی خانەوادەكەشت دێنەوە ماڵەوە، لە رێگەی ھاوكێشەی بیركارییەوە رووخسارییان دەناسێتەوە و ئاگادارت دەكاتەوە ھەموویان بەسەلامەتی لە ماڵەوەن.

جەنینە ماتوش، بەڕێوەبەری بە بازاڕخستن لە كۆمپانیای نێتاتمۆ دەڵێت: " كامێراكانی ئێستا زیرەك نین، پێت دەڵێن شتێك لەماڵەكەت دەجولێتەوە، بەڵام نازانن ئایا مرۆڤە یان ئاژەڵە یان منداڵەكانتە گەڕاونەتەوە، ئێمە كامێرایەكی زیرەكمان دروست كردووە دەموچاوی خێزانەكە دەناسێتەوە، دز و خاوەن ماڵ لە یەكتر جیادەكاتەوە، ئەو كامێرایە بەشێوەیەكی بیركارییانە خاڵەكانی دەموچاو بە شێوەیەكی ئەلگۆریتمی دەخوێنێتەوە".

دامیەن خاوەن كامێرای نێتاتمۆ گوتی: "لە رۆژی ھەینیدا لە كۆبوونەوەی مانگانە بووم لە سەركار، تەلەفۆنەكەم  ئاگاداریكردمەوە كە كەسێكی نەناسراو لە ماڵەكەمە، زۆر ناڕەحەتبووم كەسەكە بە نەعلەوە چووبووە ژوورەوە و لەماڵەكەم دەگەڕا، یەكسەر كارەكەم بەجێھێشت و دوای 20 خولەك گەیشتمە ماڵەوە، لە رێگادا راستەوخۆ سەیری كابراكەم دەكرد".

ئەو جۆرە كامێرایە لە رێگەی بەرنامەیەكی تەلەفۆنەوە ھەموو جوڵەیەكی ناو ماڵەكەت پێڕادەگەیەنێت، بۆیە ئەو كەسانەی زۆر سەرقاڵن یان رۆژانە كاتێكی زۆر لەدەرەوە بەسەردەبەن، دەتوانن لە رێگەی ئەم كامێرایەوە لە گەڕانەوەی كەسوكار و منداڵەكانیان دڵنیابن.