ژمارەیەكی زۆری ئەندامانی پارتی كرێكارانی كۆریای باكوور برسی و بێ نانن
K24 – ھەولێر:
پێشتر ئه‌ندامبوون له پارتی كرێكارانی ده‌سەڵاتدار له كۆریای باكوور، به‌مانای ده‌ستكه‌وتنی ده‌ستكه‌وت و پله و پۆست بوو به‌ڵام ئیستا ویستی ئه‌ندامێتی بۆ ئه‌و پارته كه‌مبووەته‌وه و هاووڵاتیان مه‌یلیان به‌لای بازرگانی و كاری تایبه‌تدا شكاوه‌ته‌وه.
پێشتر، ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كۆریای باكوور، وه‌ك ئه‌ركێكی خۆیان ده‌بوو بایه‌خ به خاوینی و خزمه‌تكردنی سومبله‌كانی پارته‌كه‌یان بده‌ن، بۆ نموونه پاككردنه‌وه‌ی شوێنی په‌یكه‌ری سه‌ركرده‌كانیان و گوڵڕێژكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێمابوون بۆ شۆڕش و جوڵانه‌وه‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ردا چاویان له وه‌رگرتنی پۆست و پایه و ده‌ستكه‌وتی ماددی بوو.
به‌لام له دوای گرانیه‌كه‌ی ساڵانی 1990 كانه‌وه، مه‌یلی ئه‌ندامێتی بۆ پارتی كرێكارانی ده‌سه‌ڵاتدار له كه‌می دا‌و هاووڵاتیان زیاتر چاویان له كاری بازرگانی و كاری تایبه‌ته بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره.
ھاوڵاتییەكی كۆری كە رویكردووە دەڵێت: " ئه‌ندام بوون له پارتی كرێكاران كه‌میكردووه چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی حزب برسی و بێنانن تا راده‌ی مردن، بۆیه به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی كیم جۆن ئیل ئیتر باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌ندام بوون تێریان ناكات، بۆیه ده‌بێت پاره په‌یدا بكه‌ن نه‌ك ببنه ئه‌ندام له‌و حزبه".
كیم سیۆك هاینگ، پرۆفیسۆر له زانكۆی ئیوها دەڵێت: " ئه‌ندامبوون له حزبی فه‌رمانڕه‌وا به‌و مانایه دێت كه ده‌بێت تۆ له خەڵكی ئاسایی زیاتر پابه‌ندی رێسا و یاساكان ببیت، له به‌رامبه‌ردا هیچ ده‌ستكه‌وتێكی مادییت ده‌ستناكه‌وێت، چونكه حكوومه‌ت شتیكی نیه بیدات".
حكوومه‌تی كۆریای باكوور هەر لە سه‌ر ستایله كۆنه‌كه‌ی حكوومه‌تداری سۆڤیه‌تی جارانه، كه پێی وایه دەبێت ده‌وڵه‌ت ده‌ست بخاته گشت جومگه‌كانی بازاڕه‌وه.
به گویره‌ی ئه‌وانه‌ی له كۆریا هه‌لاتوون یان له حزبی فه‌رمانڕه‌وای كۆریای باكوور جیابوونه‌ته‌وه، زۆربه‌ی دانیشتوانی كۆریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رچاوه‌ی نوێی داهات بدۆزنه‌وه، چونكه باوه‌ڕیان به‌وه نه‌ماوه حكوومه‌ته‌كه‌یان بیانژینێت، ئێستا ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه 4 ملیۆن كه‌سه له كاتێكدا دانیشتوانی كۆریای باكوور 25 ملیۆن كه‌سن.