روانگه‌ی سووریا: به‌هۆی بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له حه‌له‌ب 20 كه‌س كوژراون
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له جریوه‌یه‌كدا له تویته‌ر رایگه‌یاند: نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له حه‌له‌ب كه ئه‌وان پشتیوانی لێده‌كه‌ن به‌هۆی بۆردومانێكی راسته‌وخۆی ئاسمانی وێرانبووه, روانگه‌ی سووریاش ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه 20 كه‌س كوژراون.
رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه به‌لای كه‌م14 كه‌س له نه‌خۆش و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه كوژراون، به‌لای كه‌م له‌و 14 كوژراوانه سێیانیان پزیشكن.
لاى خۆیه‌وه روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ گوتی: به‌هۆی بۆردومانه ئاسمانییه‌كان بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لقودس له‌و به‌شه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایدایه له شاری حه‌له‌ب "20 كه‌س كوژراون كه سێییانیان منداڵ و یه‌كێكی دیكه‌شیان پزیشكی منداڵ بووه له شاره‌كه".
روانگه‌ی سووریا زیاتر گوتی: "دوو پزیشكیی دیكه‌ش له نێو كوژراوه‌كاندا هه‌ن".
ده‌سته‌ی به‌رگریی شارستانی سووییش گوتی: "ژماره‌ی كوژراوه‌كان له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن له حه‌له‌ب گه‌یشتووه‌ته 30 كوژراو".
له 22 ئه‌م مانگه شه‌ڕ و كوشتاره‌كان له حه‌له‌ب توندبووه و به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه, نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش گوتی: رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست خه‌ریكه هه‌ره‌س دێنێت.
له 27 شوباتى رابردوو رێككه‌وتانی ئاگربه‌ست واژۆكراوه له‌سه‌ره‌تادا رێككه‌وتنه‌كه یارمه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی توندوتیژیدا له چه‌ندین ناوچه‌كانی سووریا.
ئا: م.ح