نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد

ئەمە یەکەم جارە لە ساڵی 2016 دەگاتە ئەم ئاستە

K24-هەولێر

نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە سەرووی 47 دۆلاری ئەمریکیی بۆ هەر بەرمیلێکی.

بەپێی بۆرسەکانی بازاڕی نەوت لە جیهان ئەمڕۆ نەوتی خاوی جۆری پێوەری برێنت کە یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی نەوت ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد و نرخی بەرمیلێکی گەیشتە 47.30 دۆلار و بەردەوامیشە لە گۆڕان.

هاوکات نرخی بەرمیلێکی نەوتی خاوی ئەمریکا ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی گەیشتە 45.37 دۆلار.

بە درێژایی ئەم ساڵ نرخی نەوتی خاو نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە لە کاتێکدا ناوەندە ئابوورییەکانی جیهان پێشبینیی ناکەن نرخی بەرمیلێک نەوت تا کۆتایی ساڵی 2016 بگاتە سەرووی 50 دۆلاری ئەمریکیی.

ئا: ئا ، ف