"به‌هۆی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر به‌نداوی مووسڵ نییه"
K24 – به‌نداوی مووسڵ
دوای ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا به‌نداوی مووسڵ داڕمێـت، حكوومه‌تی عێراق ماوه‌ی رابردوو گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی واژۆكرد ئه‌و به‌نداوه نۆژه‌ن بكاته‌وه، ئێستا ئه‌و كۆمپانیا ئیتاڵییه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه ده‌ستپێكردووه، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت به‌هۆی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیكه به‌نداوی مووسڵ هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه.
له به‌شێكی لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 ئه‌ندازیار ئێدوارد له‌و كۆمپانیا ئیتاڵییه‌ی كه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ ده‌كات گوتی: شاند(تیمی) ئێمه لێره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كان دیاری بكات تا چاره‌سه‌ر و چاككردنه‌وه‌یه‌كی باش بۆ به‌نداوی مووسڵ بكات.
ئه‌و ئه‌ندازیاره ئيتاڵییه ئاماژه‌ی به پێشوازیی گه‌رمی گه‌لی كورد بۆ ئه‌وان كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیوا به‌هجه‌ت له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌نداوی مووسڵ له به‌شێكی لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 گوتی: "به واسته‌ی پێشمه‌رگه و ده‌زگای ئاسایش و ده‌زگاكانی دیكه‌ی ئه‌منیی هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه(به‌نداوی مووسڵ) نییه".
هه‌روه‌ك پێشتر ئاژانسه‌كان رایانگه‌یاندبوو: بڕیاره بۆ پارێزگاریكردن له كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كه كه كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ جێبه‌جێ ده‌كات، حكوومه‌تی ئیتاڵیا سه‌دان سه‌رباز له به‌نداوی مووسڵ جێگیر بكات.