فهرماندهيهكى پێشمهرگه: رێگريكردن له كوردستان 24 لهسهر داواى حهشدى شهعبى بووه
K24 – ههولێر:
سهرهڕاى بانگهشهكردن بۆ رێگهدان به رووماڵى كوردستان 24، بهڵام جارێكى ديكه رێگه نهدرا كوردستان 24 رووماڵى ئهو كۆنگره رۆژنامهوانييه بكات، كه هادى عامرى لهگهڵ ژمارهيهك له بهرپرسانى ئيدارى و حزبى له خورماتوو ئهنجاميدا و فهرماندهيهكى پێشمهرگهش رايگهياند، ئهو رێگرييه له كوردستان 24 يهكێك بووه له داواكارييهكانى حهشدى شهعبى.
دەستخۆشیەکی زۆر ئاراستەی کوردستان24 دەکرێت لە رووماڵە راستەوخۆکانی خورماتوو، بەڵام ئەوانەی کە دەبنە رێگر لە پێش رووماڵەکانمان بیانووی ئەوە دەھێننەوە کە گوایە کوردستان 24 زانیاری ھەڵەی بڵاو کردووهتەوە و بووەتە ھۆکاری تۆقاندن و ترساندنی خەڵک.
کوردستان 24 لەسەرەتای گرژی و ئاڵۆزیيهکان و پێشوتریش چاوی کورد بووە لەسەر خوورماتوو ئەمە بەوتەی خەڵکی شارەکە.
رووماڵەکانمان لەسەرەتاوە لەسەنگەری رووبەڕوبونەوەی ھێزی پێشمەرگە و خەڵکی خۆبەخشەوە دەستیپێکرد.
زانیاریەکانمان سات بەسات لەسەر زاری خەڵک و بەپرسانەوە گواستەوە.
پاش سێ رۆژ لە رووماڵی بەردەوام رێگری لە تیمی کوردستان 24 کرا بەبیانووی ئەوەی و ورەی خەڵکی دادەبەزێنێت، بەڵام ئێمە شەوان لەوێ بوین و پێچەوانەی ھەندێ کەناڵ کەباسیان لە جێ ھێشتنی خەڵکی شارەکە دەکرد لێدوانی خەڵکمان وەردەگرت.
بیانوویەکی دیکەی قەدەغەکردنمان ئەوە بوو کە پاش ئاگربەستی یەکەم کوردستان24وتویەتی پێشمەرگەیەک بە قەناسی حەشد شەھید بووە ئەمە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکان و بەپرسانی شارەکەوە رەتدەکرایەوە، بەڵام دواجار ئێمە چوینە ماڵی باوکی ئەو پێشمەرگەیە و خۆیان ئەو زانیاریانەی کوردستان 24یان پشتڕاستکردووە.
کوردستان 24 تەنيا کەناڵ بوو بۆ پێنەدانی زانیاری بەلایەنی بەرامبەر لە رۆژی بۆردومانکردنی شارەکە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە رووماڵە راستەوخۆکانی خۆی راگرت و لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە زانیاری دەگواستەوە.
لەسەر زاری قایمقامی شارەکەوە جارێکی دیکە بەڵێنی گەڕانەوەی کوردستان 24 درا بۆ بەردەوامیدان بە رووماڵە راستەوخۆکانی.
بەڵام لەکاتی ھاتنی ھادی عامری بۆ فڕۆکە خانەی خووماتوو بۆ کۆتاییھێنان بە بارگرژیيەکانی خووماتوو جارێکیدیکە رێگە نەدرا کوردستان 24 بەشدار بێت پرێس کۆنفراسی نێوان ھادی عامری و پارێزگاری کەرکوک.
کوردستان٢٤ ھەوڵی زۆریدا تاوەکو ھۆکاری رێگری کردنەکەی بۆ روون بکرێتەوە، بەڵام جگە ھیچ بەرپرسێک ئامادە نەبوو قسە لەسەر ھۆکاری قەدەغەکردنەکە بکات کوردستان 24یش لەفەرماندەیەکی پێشمەرگەوە زانیاری پێگەیشتوە کە پێش تەواو بوونی کۆبونەوە بەپرسانی حەشدی شەعبی یەکێک لەداواکاریەکانیان رێگەنەدان بووە بە کوردستان 24 لە گواستنەوەی پرێس کۆنفراسەکە.
سەرباری ھەموو ئەو رێگری کردنانە، بەڵام کوردستان 24 لە رێگەی تۆڕی پەیامێرانیەوە بەردەوام دەبێت لە رووماڵەکانی لەسەر پرانسیپە ئەخلاقیەکانی کایەی رۆژنامەنووسی.