ده‌ستنووسی رێككه‌وتنه 9 خاڵییه‌كه‌ی نێوان "یه‌كێتی و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی" ببینه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌نجامدانی پێنج كۆبوونه‌وه، له‌نێوان فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له خورماتوو و به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ردوولا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، كه رۆژی چوارشه‌ممه 28ی نیسان/ ئه‌پریل، مۆركراوه، تێیدا هاتووه: "پێویسته به زووترین كات بارودۆخه‌كه ئارام بكرێته‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
ئه‌و ده‌ستنووسه كه واژووی هه‌ریه‌ك له هادی عامری، به‌رپرسی رێكخراوی به‌در و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر، تێیدا هاتووه: "پێویسته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له شارۆچكه‌كه بچنه ده‌ره‌وه".
به گوێره‌ی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی خورماتوو به ئه‌ندامێتی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌مانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه و نوێنه‌رانی ئاسایش و ئه‌منی حه‌شدی شه‌عبی پێكده‌هێنرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، هێزێكی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی دۆخی سه‌قامگیری خورماتوو له پۆلیسی شارۆچكه‌كه، پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی پێكده‌هێنرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و ده‌ستنووسه، باس له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی پۆلیسی شارۆچكه‌دا كراوه، به ره‌چاوكردنی رێژه‌ی پێكهاته‌كان.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، لێژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووه‌كان پێكده‌هێنرێت و لێژنه‌یه‌كیش بۆ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه، پێكده‌هێنرێت.