"دوو هه‌وڵ كه مه‌زه‌نده ده‌كه‌ین هه‌ڵدانی مووشه‌ك بێت له كۆریای باكوورمان تێبینیكردووه"
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یی ستراتیژیی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند: له‌وه‌ته‌ی ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه دوو هه‌وڵی هه‌ڵدانی مووشه‌كمان له كۆریای باكوور تێبینیكردووه و هیچ كامیان هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر ئه‌مریكا دروستنه‌كردووه.
كۆڵۆنێل مارتن ئۆدۆنێل كه گوته‌بێژه به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ستراتیژیی گوتی: فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ی تێبینیكردووه: "مه‌زه‌نده ده‌كه‌ین كه دوو هه‌وڵی هه‌ڵدانی مووشه‌ك بێت له كۆریای باكوور" یه‌كێكیان دوێنێ چوارشه‌ممه و یه‌كێكی دیكه‌شیان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بووه.
له راگه‌یاندراوێكدا كۆڵۆنێل مارتن ئۆدۆنێل گوتی: فه‌رمانده‌یی به‌رگریكرد له بواری ئاسمانیی ئه‌مریكای باكوور به‌وه گه‌یشتووه"هه‌ڵدانی ئه‌و دوو مووشه‌كه له كۆریای باكوور هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بۆ ئه‌مریكای باكوور دروست نه‌كردووه".
وه‌زاره‌تی به‌رگرییش له كۆریای باشوور گوتی: ئه‌مڕۆ كۆریای باكوور مووشه‌كێكی هه‌ڵداوه كه پێده‌چێت مووشه‌كێكی بالیستیی مه‌ودا مامناوه‌ند بووبێت, هه‌ڵداوه به‌ڵام دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك له هه‌ڵدانی تێكشكاوه.
م.ح