"هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بیر له‌وه نه‌كاته‌وه نه‌ته‌وه‌كه‌ی تر یان مه‌زهه‌به‌كه‌ی تر بسڕێته‌وه"
K24 – خورماتوو
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبیی و رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ئاگربه‌ست فه‌رمان عه‌بدولڵا به‌رپرسی لقی خورماتووی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بۆ كوردستان 24 گوتی: "ئومێده‌وارین ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه دوێنێ كراوه له نێوان وه‌فدی هه‌ردوولادا بتوانین بڕواته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و وه‌كوو دانیشتنه‌كانی تر لێ نه‌یه‌ت، دیاره ئه‌مه پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌یه كه بكرێتن له‌و ئاڵۆزییانه‌ی پێشتر كه له شاری دوزخورماتوو روویداوه".
فه‌رمان عه‌بدولڵا گوتیشی: "ئومێده‌كه‌ین ئه‌مجاره وه‌كوو جاره‌كانی پێشووتری لێ نه‌یه‌ت، ئه‌و خاڵانه‌ی كه قسه‌ی له‌سه‌ركراوه كه 9 خاڵه له‌سه‌ری رێككه‌وتوون ئومێده‌كه‌ین بڕواته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، جارێكی تر ئه‌م شاره كه كراوه‌ته معه‌سكه‌رێكی گه‌وره جارێكی‌تر مه‌ده‌نیه‌ت و جارێكی‌تر ئارامیی و ئاسایشی بۆ بگه‌ڕێته‌وه".
به‌رپرسی لقی خورماتووی یه‌كگرتوو زیاتر گوتی: "نه‌ته‌وه‌كانیش پێكه‌وه هه‌موومان پێكه‌وه بژین، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بیر له‌وه نه‌كاته‌وه نه‌ته‌وه‌كه‌ی تر یان مه‌زهه‌به‌كه‌ی تر بسڕێته‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "به ئومێدی ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌موومان ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه بدۆزینه‌وه كه هه‌موومان كۆئه‌كاته‌وه".
په‌یامنێر: هه‌رێم جاف