به‌رپرسی نه‌وتی داعش كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، سه‌رپه‌رشتیاری نه‌وتی داعش و والی ناوچه‌ی "المیادین"ی رێكخراوه‌كه كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، " وه‌حید ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف سه‌بعاوی" ناسراو به ئه‌بو سه‌ماح، له گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی شاری موسڵ، رۆژی 24ی نیسان/ ئه‌پرێل، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه.
هه‌ر له‌و هێرشه‌دا " هه‌یسه‌م عه‌لی سلێمان سه‌بعاوی " كراوه‌ته ئامانج، كه والی ناوچه‌ی المیادین بووه له سووریا.
"هه‌یسه‌م عه‌لی سلێمان سه‌بعاوی"، ناسراو به "ئه‌بوسه‌ماح" به‌ر له رووخانی رژێمی به‌عس، له پاسه‌وانی تایبه‌تی ئه‌فسه‌ر بووه، دوای رووخانی رژێمیش په‌یوه‌ندی به گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه كردووه و یه‌كێك بووه له ئه‌ندامه چالاكه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده.