سعووديه ئاستى بهرههمهێنانى نهوت بهرزدهكاتهوه
K24 – ههولێر:
عهرهبستانى سعودیە ھەفتەی داھاتوو ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ 10 ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل رۆژانە بەرزدەكاتەوە، بەڵام كۆی نەوتەكە ھەناردە بازار ناكات.
ئاژانسی رۆیتەرز لەسەرچاوەیەكی كەرتی نەوتی سعودیەوە بڵاویكردەوە، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو بەھۆی ھاتنی وەرزی ھاوین، سعودیە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەرزبكاتەوەو ئەو نەوتە زیادەش بۆ مەبەستی بەرھەمھێنانی كارەبا بەكاردێنێت و ھەناردەی بازاری ناكات.
سەرچاوەكەی نەوتی سعودیە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەمانگی نيسانى ئهمساڵدا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت رۆژانە گەیشتووهتە 10 ملیۆن و 150 ھەزار بەرمیل و بەرزبوونەوەی نزیكەی 400 ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە تەنیا بۆ وێستگەكانی بەرھەمھێنانی كارەبایە، ساڵانەش ئەو گۆڕانكارییە لە بەرزكردنەوەی رێژەی نەوت دووبارە دەبێتەوە.
ئهم بڕيارهى سعوديه دواى ئهوه دێت كه ئێران ئاماده نهبوو ئاستى بهرههمهێنان و ههناردهى نهوتى خۆى كهمبكاتهوه و له 17ى ئهم مانگهدا بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە كۆنفرانسی دهوحە بە مەبەستی دابەزاندن و رێكخستنی بەرهەمێنانی نەوتدا بەشداری ناكات و پابەندی رێككەوتنەكەش نابێت.
زهنگهنه، گوتى: كۆبوونەوەكانی دهوحە بۆ ئەو كەسانەیە كە دەیانەوێت دابەزاندنی بەرهەم واژوو بكەن. ئەگەر دەمانهوێت كەسێك بنێرين بۆ ئەمە بوو پشتگیریی ئێمە لەو تەمایە رابگەیەنێت.
ئەگەر باسی واژووكردنیش بێت، بڕیار نییە ئێمە رێككەوتنێك واژوو بكەین، چونكە ئەندامی ئەم تەما گرتنە بۆ دابەزاندنی هەناردە نین، لە كۆتاییدا هەستمان كرد پێویست ناكات لەوێ بین و لە رێگەی دوورەوە دەستخۆشییان پێ دەڵێین.
ههروهها گوتى: ئێمە ناتوانین هاوكاریی ئەوان بكەین و هەناردەی خۆمان كەم بكەینەوە و بەدەستی خۆمان گەمارۆ بخەینە سەرخۆمان.