رووسیا و چین لە بڕیارێكی ئەمریكا نیگەرانن

دوای تاقیكردنەوە ناوەكییەكەی كۆریای باكوور لە 6 كانوونی دووەمدا، ئەمریكا لە ھەوڵی ئەوەدایە بەرگریی موشەكی لە كۆریای باشوور بەھێزتر بكات، ھەرچەندە رووسیا و چین سەركۆنەی كۆریای باكووریان كرد، بەوەی ھەنگاوەكانی ئەم دواییەی پێشێلی بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانە، بەڵام رەخنەیان لە ئەمریكا گرت و دەڵێن نابێت ئەمریكا بەم بیانووانە سیستەمی بەرگریی پێشكەتوو لە كۆریای باشوور جێگیربكات.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c79b0f55-d332-4e7c-997f-c72a9020fd57/Russia-CHina-Usa.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

رووسیا و چین نیگەرانی خۆیان دژ بە كۆبوونەوەكانی سیئۆل و واشنتن دەربڕی داوا لە ھەردوو وڵات دەكەن سیستەمی سادی بەرگری ئاسمانی پەیڕەو نەكەن، ئەمریكا مانگێك لەمەوبەر، وەك كاردانەوەیەك دژ بە تاقیكردنەوەی موشەكی و ناوەكییەكانی كۆریای باكوور، بڕیاریدا سیستەمێكی بەرگریی ئاسمانی بەھێز لە كۆریای باشوور جێگیربكات. 

وانگ یی  وەزیری دەرەوەی چین گوتی: "رووسیا و چین ناڕازین بە بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ دانانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ساد لە كۆریای باشوور، چونكە ئەو ھەنگاوە لە بەرگریكردنی ناوچەكە زیاترە، ئەگەر ئەم سیستەمە دابنرێت ئەوە ھەڕەشە دەبێت لەسەر ئاسایشی رووسیا و چین، دۆخەكە پێشوەختە ترسناكە لە ناوچەكە، بۆیە ئەم ھەنگاوە وەك نەوت رژاندنە بۆ ناو ئاگر".

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی: " ئێمە ھاوڕاین كە نابێت كۆریای باكوور ھەنگاوی نابەرپرسانەی زیاتر بنێت، ھەروەھا ترسناك و بنیاتنەر نییە ئەگەر ھەنگاوە ھەڵەكانی كۆریای باكوور ھەڵبقۆزییەوە و بچیت ھێزی سەربازی بۆ دوورگەكە ببەیت و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی جێگیر بكەیت ڕەنگە ئەم سیستەمە لە دژی چین بەكاربێت".