رووسیا داوا لە ئەمریكا دەكات لە كۆبوونەوەی داھاتووی جنێڤ پەیەدە بەشداری پێ بكرێت
K24 – ھەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا داوا له هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی ده‌كات، نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی جنێڤ به‌شداریان پێ بكرێت.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، شەوی ھەینی سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی رووسیا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ھاوتا ئەمریکییەکەی جۆن کیری کردووە، سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربەست له سووریا و بەشداریپێکردنی نوێنەرانی کورد لە دانووستانەکانی جنێڤ گفتوگۆیان كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییەكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، باسیان لە چڕکردنەوەی هه‌وڵه‌كانی ھەردوولا كردووه، سەبارەت بە چاودێریكردنی ئاگربەست و ھەوڵدان بۆ گەیاندنی کۆمەک و ھاوکاریی مرۆیی زیاتر بۆ ئەو ھاووڵاتیانەی، کە ماوەی زیاتر لە ساڵێک لەلایەن رژێمی سووریاوە گه‌مارۆ دراون.
لە ماوەی رابردوو دا پەیەدە بەشداری پێنەكرا لە كۆبوونەوەكانی جنێڤ دا، تەنھا لە چوارچێوەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەشدار بوون، بەمە ناڕەزایەتی پەیەدەی لێكەوتەوە، رووسیا چەندین جار داویكردووە، پەیەدە بەشدار بێت لە دانووستانەكانی جنێڤ بۆ ئاشتی.