ده‌روازه‌كانى به‌غدا داخران
K24 – به‌غدا:
فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى به‌غدا بڕياريدا هه‌موو جۆره هاتوچۆيه‌ك بۆ به‌غدا قه‌ده‌غه بكات.
به هۆى رووداوه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداى پايته‌خته‌وه، فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كان بارى له‌ناكاوى راگه‌ياند.
كه‌مێك پێش ئێستا رێگه‌كانى چوونه ناوه‌وه و ده‌رچوون له به‌غداى پايته‌خت داخران و هاتوچۆيان قه‌ده‌غه كرا.
لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در له بيناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ناوچه‌ى سه‌وز بڵاوه‌يان كردووه.
مه‌ترسى له‌سه‌ر بينا و دامه‌زراوه حكومه‌تييه‌كان درووست بووه.
نوێنه‌رانى سه‌ر به لايه‌نه كوردييه‌كان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداوه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.